لە وێستگەی شەمەندەفەری ناوەندی هامبۆرگ ١٧ کەس بە چەقۆ بریندار بوون
ئەو ڕاپۆرتانەی ئەمڕۆ شەممە 24ی ئایار بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەیەکی زۆر لە سەرنشینەکان لە وێستگەی ناوەندی هامبۆرگ بە چەقۆ هێرشیان کراووەتە سەر.
بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی هامبۆرگ ژمارەی بریندارەکانی ڕاگەیاند، کە ١٧ کەسە و دەوترێت باری تەندروستی شەش کەسیان ناجێگیرە.
پۆلیسی هامبۆرگ لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند: کە ژنێکی تەمەن ٣٩ ساڵیان دەستگیرکردووە کە گومانی ئەنجامدانی هێرشەکەی لێدەکرێت.
پۆلیس ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا هیچ نیشانەیەک لە هاوکارێک نییە. تۆمەتبارەکە بەبێ ئامانج هێرشی کردووەتە سەر کەسانی دەوروبەری لە سەکۆکانی ١٣ و ١٤ی وێستگەی ناوەندی هامبۆرگ.
دەوترێت یاسایەک کە هەڵگرتنی چەک لە دەوروبەری وێستگەی ناوەندی هامبۆرگ قەدەغە دەکات لە سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ پەرلەمانی ویلایەتەکە قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەقۆی لە گواستنەوەی گشتیدا پەسەند کرد.
گوڵان: سەردار خەلیل
