ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئەگەر وتووێژەکان شکست بهێنن
لە سەروبەندی پێنجەمین خولی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئەمریکا، سەرچاوە ئیسرائیلییەکان ڕایانگەیاند: کە تەلئەبیب خۆی بۆ هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران ئامادە دەکات.
دوو سەرچاوەی ئاگاداری ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ئەگەر وتووێژەکانی تاران و واشنتۆن شکست بهێنن، ئیسرائیل لانی کەم بۆ ماوەی هەفتەیەک ئۆپەراسیۆنێکی هەمەلایەنە لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەستپێدەکات.
سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردووەتەوە کە گۆڕانی تێڕوانینی کۆمەڵگەی هەواڵگری ئیسرائیل لە ئەگەری ڕێککەوتنەوە بۆ شکستی نزیکی دانوستانەکان بەهۆی چەقبەستوویی لەسەر پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم وایکردووە وڵاتەکە خۆی بۆ کردەوەی سەربازی ئامادە بکات.
ئەم هەڕەشانە لە کاتێکدایە کە بڕیارە مەسعوود پزشکیان بەمەبەستی دانوستان سەفەری عومان بکات کە میوانداری سەرەکی دانوستانەکانە.
گوڵان: سەردار خەلیل
