ڕەنگی شین لە دیكۆری ماڵدا

ڕەنگی شین لە دیكۆری ماڵدا

شین تەنیا ڕەنگێكی گونجاو نییە بۆ دیكۆری ماڵ، بەڵكو هەڵبژاردنێكی نائاساییە كە توانای بەرزكردنەوەی جوانییەكانی هەر شوێنێكی هەیە بەبێ هیچ ئەرك و ماندووبوون. ڕەنگی شین بە بوونی چەندین سێبەری جیاواز، چەندین شێوازی بەكارهێنانی هەیە لە چوارچێوەی دیكۆردا. دەتوانیت وێنای دیوارێكی بۆیاخكراو بە ڕەنگی شینی ئاسمانیی ناسك بكەیت لە ژووری دانیشتندا، یان پەردەی مەخمەڵیی گرانبەها بە ڕەنگی شینی تۆخ لە ژووری نووستن، كە وا دەكات شوێنەكە لە ئارامیدا دابپۆشێت.

دەكرێت لە ڕێگەی بۆیاخكردنی یەكێك لە دیوارەكانی هەر ژوورێكی ماڵەوە بە مەبەستی جیاكردنەوەی، ڕەنگی شین لە چوارچێوەی دیكۆری ماڵدا بەكار بهێنرێت، یان پارچە مۆبیلیاتی تایبەت، قەنەفەیەكی ڕووپۆشكراو بە مەخمەڵی شین لە ناو هۆڵدا جوان دەبێت، هەروەها دانانی ئێكسسواراتی گڵینی شینیش هەمان هەستت پێ دەبەخشێت

شین و سپی، كاتێك تێكەڵ بە یەك دەبن، تێكەڵەیەكی هەمیشەیی پێك دەهێنن كە پاكی و جوانیی لێ دەبارێت و كارلێكی هاوئاهەنگیی نێوان ڕووناكی و ڕەنگ پیشان دەدات.

Top