کۆنگرەی جیهانی جولەکەکان داوای بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

کۆنگرەی جیهانی جولەکەکان داوای بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

 

 

 

سەرۆکی نوێی کۆنگرەی جوولەکەکانی جیهان لە وتارێکی گەرمیدا لە مەجلیسی گشتیی ئەو ڕێکخراوە لە قودس، داوای کرد کە هەنگاوی سەربازی لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئەنجام بدرێت.

کۆبوونەوەکە کە لە مۆزەخانەی لێبوردەیی لە قودس بەڕێوەچوو، زیاتر لە ٣٠٠ نوێنەری پێکهاتە جولەکەکان لە ٧٠ وڵاتی جیهان وەك ١٧هەمین کۆبوونەوەی گشتی ئەو ڕێکخراوە بەشدارییان تێدا کرد.

سەرۆکی کۆنگرێس بە توندی ڕەخنەی لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی گرت، هاوشێوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی سەردەمی ئۆباما، ڕایگەیاند: ڕێککەوتنەکانی  وەک ئەمانە تەنها کێشەکە دوادەخەن و دەرفەت بە ئێران دەدەن بەردەوام بێت لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

جەختیشی کردەوە: ئەگەر ئێران پیتاندنی یۆرانیۆم ڕانەگرێت، پێویستە ئیسرائیل و ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە لەناوببەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top