ڕەنگە گەشەكانی سێبەری چاو كە بۆ هاوین باون

ڕەنگە گەشەكانی سێبەری چاو كە بۆ هاوین باون

لە هاوینی ئەمساڵدا سێبەری ڕەنگاوڕەنگی چاو بەهێزەوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی هەستێكی تازەگەری و تایبەتمەندی بدات بە ماكیاژی ڕۆژانە، كە بەشێوەیەكی نایاب گوزارشت لە بوێری و زیندوویی هاوینە دەكەن.

سێبەری پرتەقاڵیی و گەرمیی هاوین لەسەر پێڵووەكان: ڕەنگی پرتەقاڵی گونجاوە بۆ ڕەنگە جیاوازەكانی پێست، بەتایبەتی پێستی مامناوەند و تۆخ، كە درەوشاوەییەكی سەرنجڕاكێش دەبەخشێت بە چاوە سەوز و شینەكان.

سێبەری پەمەیی و مۆر: پلە پەمەییە ساردەكان یان مۆرە گوڵییەكان لەسەر پێستی كاڵ و مامناوەند، بۆ ئەو كەسانەی كە پێستی گەنمڕەنگ یان زەیتوونییان هەیە، زۆر نایاب دەردەكەوێت.

سێبەری سەوز: سێبەری سەوز لەگەڵ هەموو ڕەنگەكانی پێستدا دەگونجێت، بە مەرجێك پلەی ڕەنگی گونجاو هەڵبژێردرێت، ئەم ڕەنگە نموونەییە بۆ پێستی كاڵ بۆ مامناوەند، بەڵام سەوزی زەیتوونی یان زمروودی لەگەڵ پێستی گەنمڕەنگ و تۆخ دەگونجێت.

سێبەری شین: سێبەری شین بەتایبەتی لەگەڵ چاوی قاوەیی و هەنگوینی دەگونجێت، چونكە گەرمیی گلێنەی چاو دەردەخات و درەوشاوەییەكی سەرنجڕاكێشی پێ دەبەخشێت.

 

ئامادەكردنی: شیلان عەلی

Top