مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە

بۆ كۆچی دوایی سری سورەییا، پەرلەمانتاری دەمپارتی، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "سری سورەییا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا.

ئەمەی خوارەوە، دەقی پەیامی هاوخەمیی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە..

بۆ کۆچی دوایی سیاسەتڤانی ناسراو و پەرلەمانتاری دیاری دەم پارتی و بريكاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (سری سورەییا ئۆندەر)، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و دۆست و هەڤاڵەکانی دەکەم و هاوخەمیانم.
سری سورەییا ئۆندەر، دۆستی دێرینی گەلی کورد و خەباتکارێکی ناسراوی پرۆسەی ئاشتی بوو لە تورکیا و ڕۆڵيکی کارا و لەبیرنەکراوی لە بەهێزکردنی برایەتی و تەبایی نێوان هەردوو گەلی کورد و تورک گێڕا.

خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەموولایەک ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/5/3

Top