فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا هێرش دەکەنە سەر کارگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی بەریتانیا هێرش دەکەنە سەر کارگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە یەمەن

 

هێزی ئاسمانی بەریتانیا ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی نیسان ڕایگەیاند، لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لەگەڵ سوپای ئەمریکا، دامەزراوەیەکی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سەر بە میلیشیاکانی حوسی لە یەمەن کردۆتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا دەڵێت، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە دەزگا هەواڵگرییەکانەوە دەستیان کەوتووە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە باڵەخانەکانی باشووری شاری سەنعای پایتەختی یەمەن دروست دەکران، کە حوسییەکان بەکاریان دەهێنا بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییەکان لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن.

میلیشیاکانی حوسی لە ئێستادا کۆنترۆڵی شاری سەنعا و ناوچەکانی دیکەی ئەو وڵاتە دەكەن. ئەم میلیشیایانە کە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی غەززە لە نێوان ئیسرائیل و گروپەكانی حەماس لە ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر ئەو کەشتیانەی کە بە دەریای سوور و کەنداوی عەدەندا تێدەپەڕن و بانگەشەی پشتگیریکردنی فەلەستینییەکان دەکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top