فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كاڕگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان: گوڵان بۆتە ئۆرگانێكی سیاسی كارا كە شرۆڤە و خوێندنەوەی بابەتیانە و سەنگین بۆ ڕەوشی سیاسی دەكات
بەڕێز فازڵ میرانی بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و كارمەندانی گۆڤاری گوڵان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی.
هەڤاڵی بەڕێز سەرنووسەری گۆڤاری گوڵان، كاك فەرهاد محەمەد
هەڤاڵانی خۆشەویست كارمەندانی دەزگای گوڵان
ڕێز و سڵاو
یادی 31 ساڵەی دەرچوونی گوڵان بە دەرفەت دەزانین پیرۆزباییەكی گەرم لە سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و تێكڕای كارمەندانی ئەم گۆڤارە بكەین، كە میراتی كۆمەڵێك كەناڵ و ئۆرگانی زۆر چالاكی میدیای پارتیمان لەخۆ دەگرێت. ئۆرگانەكانی گوڵان ئەزموونێكی نوێ بوون لە ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، كە هاوتەریب لەگەڵ هەلومەرجی نوێی دوای ڕاپەڕینی مەزنی گەلەكەمان لە ساڵی 1991دا هاتە مەیدان و گوڕ و تینێكی دیكەی بە كەناڵەكانی میدیای پارتیمان دا. ئێستاش گۆڤاری گوڵان دوای تێپەڕ بوونی ساڵانێكی زۆر، بووە بە ئۆرگانێكی سیاسیی كارا، كە شرۆڤە و خوێندنەوەی بابەتیانە و سەنگین بۆ ڕەوشی سیاسی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەكات و هەفتانە بەرچاوی خوێنەرانی ڕووناكتر دەكاتەوە.
لە یادی 31 ساڵەی دەرچوونی (گوڵان)دا، پشتیوانیی خۆمان بۆ ڕەوتی كاری گۆڤارەكە دەردەبڕین و هیوای ئاییندەیەكی گەشترتان بۆ دەخوازین.
فاضل ميرانى
بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی
