مسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان: زیاتر لە 30 ساڵە گوڵان بەردەوامە لە گەیاندنی ڕاستییەكان و پەرەپێدانی هزری نەتەوەیی و نیشتمانی

مسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان:  زیاتر لە 30 ساڵە گوڵان بەردەوامە لە گەیاندنی ڕاستییەكان و پەرەپێدانی هزری نەتەوەیی و نیشتمانی

 

بەڕێز مسرور بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بە بۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و تەواوی ستاڤی گوڵان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:

پەیامی پیرۆزبایی جێگری سەرۆکی پارتی بۆ ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان

بەڕێزان سەرنووسەر و دەستەی نووسەران و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان

لە ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و ئومێدی بەردەوامی و پێشکەوتنتان بۆ دەخوازم .

گوڵان، زیاتر لە 30 ساڵە بەردەوامە لە بەجێگەیاندنی ئەرکی پیشەییانەی خۆی و گەیاندنی ڕاستییەکان و پەرەپێدانی هزری نەتەوەیی و  نیشتمانی و خزمەتکردنی زمان و کولتووری کوردی.

دەستخۆشیتان لێ دەکەم و پێزانینی زۆرم بۆ هەوڵ و ماندووبوون و کارکردنی بەردەوامتان لە پێناو بەرگریکردن لە دەستکەوتە نیشتمانییەکان و  قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان هەیە .

 

پیرۆز بێت ساڵیادی دەرچوونی گوڵان و ئومێدەوارم هەمیشە لە پێشکەوتنی زیاتردا بن .

 

مەسرور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

Top