نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان : هیوادارم گۆڤاری گوڵان بەردەوام بێت لە قووڵكردنەوەی بەهاكانی ئازادی و دیموكراسی
بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی سی و یەكەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری گوڵانەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرنووسەر و ستاڤی گوڵان كردووە كە ئەمە دەقەكەیەتی:
بەڕێزان سەرنووسەر و کارمەندانی گۆڤاری گوڵان
لە سی و یەکەمین ساڵیادی دەرچوونی گۆڤاری (گوڵان)دا، به گهرمی پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەرانی گۆڤارە سەنگینەکەتان دەکەم، هیوای سهرکهوتنی بهردهوامتان بۆ دهخوازم.
بەردەوامیدان بە دەرچوواندنی گۆڤاری گوڵان و زیندووهێشتنەوەی ناو و مێژووی دەزگای گوڵان کە کاتی خۆی وەک دەستپێشخەرییەکی نوێخواز لە میدیای کوردیدا هاتە مەیدان، هەمیشە جێی دەستخۆشی و پێزانینە.
هیوادارم گۆڤاری گوڵان وەک هەمیشە پابەند و پارێزەری ئەو ڕێبازە بوێر و پیشەیییە بێت کە لهسهری دامهزرا و بەردەوام بێت لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی ڕۆشنگەرانە و قووڵکردنەوەی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی.
نێچیرڤان بارزانی
٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥
