هونەرمەندی نیگاركێش (ناسڕ دانشوەر) پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

ئەمڕۆ یەكشەممە ڕێكەوتی 20/4/2025 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر,بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هەولێر و (فەرهەنگ غەفور) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەك لە هونەرمەندانی شێوەكار و هونەردۆستان, پێشانگەی تایبەتی شێوەكاری هونەرمەند (ناسڕ دانشوەر)كرایەوە.كە بۆ ماوەی 6ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

هونەرمەندی نیگاركێش (ناسڕ دانشوەر) پێشانگەیەكی شێوەكاری كردەوە

پێشانگەكە لەژێر ناونیشانی(ڕەنگ,ژن,كۆمەڵگە) كرایەوە و هونەرمەندی شێوەكار ژمارەیەك لە كارە هونەرییەكانی خۆی تێدا نمایش كرد كە تابلۆكان بەگشتی گوزارشتیان لە پێگەی ژن و كەلتوور و ستایڵی جلی كوردی دەكرد, ئەم پێشانگەیە كە بڕیارە تاوەكو ڕێكەوتی 25/4/2025 بەردەوام بێت,ڕۆژانە لە دوو كاتی جیادا بەڕووی سەردانكەران و هونەردۆستان كراوە دەبێت,كاتژمێر 10ی بەیانی تاوەكو 1ی پاشنیوەڕۆ,وە كاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 6ی ئێوارە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top