بەرپرسێكی باڵای حزبوڵای لوبنانی بۆ ڕویتەرز: حزبوڵای لوبنانی ئامادەیە چەك دابنێت
ئەمرۆ 9ی نیسانی 2025 ، ئاژانسی هەواڵی ڕویتەرز هەواڵێكی تایبەتی بڵاوكردۆتەوە بە ناونیشانی " حزبوڵای لوبنانی ئامادەیە گفتوگۆ لەسەر چەك دانان بكات ئەگەر ئیسرائیل لە 5 خاڵی باشوری لوبنان بكشێتەوە.
ئەم ئاژانسە ئەوەی راگەیاندووە كاتێك رۆژی 2 شەمەی رابردوو لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای فەسیلە چەكدارەكانی شیعەی عێراقەوە راپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە گوتبوویان ئامادەین چەك دابنێن، حزبوڵای لوبنانی بە توندی گفتوگۆی لەسەر پرسی چەك دانان ڕەتكردبووە، ئەمرۆ چوارشەمە واتە دوای دوو ڕۆژ ئامادەیی خۆی پیشانداوە چەكەكانی دابنێت و كۆگای چەكەكانی تەسلیمی حكومەتی لوبنانی بكات.
