ئێران هۆشداری دەداتە وڵاتانی دراوسێ سەبارەت بە ئەگەری شەڕ لەگەڵ ئەمریکا
کاربەدەستێکی باڵای ئێران رایگەیاند: كە کۆماری ئیسلامی بەرهەڵستی داواکارییەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی یان ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەربازی.
بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، کۆماری ئیسلامی هۆشداری داوەتە ئەو دراوسێیانە کە میوانداری بنکە ئەمریکییەکان دەکەن، ئەگەر بەشداری هێرشەکە بکەن، دەبنە ئامانجی ئاگری تاران.
شایانی باسە تاران عێراق، کوەیت، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، قەتەر، تورکیا و بەحرەینی ئاگادار کردووەتەوە کە هەر پاڵپشتییەک بۆ هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، لەوانەش بەکارهێنانی ئاسمانی یان خاکەکەیان لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئەمریکاوە، بە "کردەوەی دوژمنکارانە" دادەنرێت و لێکەوتەی سەختی بۆ ئەوان دەبێت.
شایانی باسە کە عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، هێزە چەکدارەکانی ئێرانی خستۆتە "دۆخی ئامادەباشی"ەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
