لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکانیان لە سوریا پێنج کەس کوژران

لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئامانجەکانیان لە سوریا پێنج کەس کوژران

  

دەسەڵاتدارانی سوریا ئێوارەی سێشەممە 25ی ئادار، رایانگەیاند، دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی باشووری سوریا، لانیکەم پێنج کەس کوژران.

بە گوتەی ئەو بەرپرسانە، هێرشە ئاسمانییەکان لە نزیک ناوچەی پارێزراو لە بەرزاییەکانی جۆلان ئەنجام دراون و پێشتریش سوپای ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی لە ناوەڕاستی سوریا ئەنجامداوە.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کە بنکەکەی لە لەندەنە، ڕایگەیاند، یەکەیەکی سەربازی ئیسرائیل چوونەتە ناو شاری کۆیا لە پارێزگای دەرعا و بە تۆپخانە ناوچەکانی شارەکەیان کردۆتە ئامانج و ڕووبەڕووی بەرخۆدانی دانیشتووانی شارەکە بوونەتەوە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top