یەکێتی ئەوروپا داوای گەڕانەوەی دانوستانەکانی ئاگربەست بۆ غەززە دەکات

یەکێتی ئەوروپا داوای گەڕانەوەی دانوستانەکانی ئاگربەست بۆ غەززە دەکات

 

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا لە سەردانەکەیدا بۆ میسر، داوای دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکانی کەرتی غەززەی کرد.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر ڕایگەیاند، بە توندی دژی دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکانی ئیسرائیلین، کە بووەتە هۆی خەسارێکی ترسناکی مرۆیی لە غەززە. بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ئاماژەی بەوەدا کە چارەسەری دوو دەوڵەتی تاکە ڕێگەی ئاشتی بەردەوامە لە میانی دیدارەکانی ئیسرائیل و فەلەستین بۆ زیادکردنی فشارەکان بۆ گەڕانەوەی دەستبەجێ بۆ جێبەجێکردنی تەواوی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top