گــۆڕانكارییەکان بەرەو سڕینەوە نەخشەی عێراق"

گــۆڕانكارییەکان بەرەو سڕینەوە نەخشەی عێراق

گۆڕانكارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە ئەو گۆڕانکاریانەش بەرنامەی ئێسرائیل و ئەمریکایە ئەوە بەرنامەیەکی داڕێژراوە باس لە گۆڕانی نەخشەی وڵاتانی ناوچەكە دەکات، هەندێک لەو ووڵاتانە هەست بەوەدەکەن کە ئەو گوڕانکاریانەی لە ناوچەکە ڕوودەدات بێ گومان لە بەرژەوەندی ئەوان دانیە.

یەکێک لەو ووڵاتانە عێراقە کە ئێستا لەژێر هەژموونی ئێرانە، لەڕووی کارگێڕیەوە ئێران بەڕێوی دەبات بۆیە یەکەم ووڵات کەمەترسی ئەو بەرنامەی ئیسرائیل وئەمریکای لەسەر بێت عێراقە، چونکە ئەو دوو ووڵاتە هەرگیس بەم دۆخە ڕازی نابن بۆیە ڕۆژنامەنووسێکی وەک ئەحمەد تەلال ئەو مەترسیەی ڕایگەیاند عێراق لەسەر نەخشەی جیهان نامێنێ وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن سیادە بۆیە بەرەو دابەش بوون دەڕوا هەروەها نوری مالیکی وەک سەرکردەیەکی بەرەی موقاوەمە چەندین جار لەکوبونەکانی خۆیان ئەوەی بە ئاشکرا باس کردووە.ئەو عێراقەی کە ئێستا میلیشیاکان تەراتێنی تێدا دەکەن مانگانانە بەسەدان ملیار دۆلار بەتاڵان دەبەن ئەو گوڕانکاریانە لەسەر نەخشەی جیهان عێراق بۆ سێ دەوڵەت كە ئەوانیش بریتین لە دەوڵەتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و كەركوك و هەندێك ناوچەی پارێزگاكانی نەینەوا و دیالە، ووڵاتی عەرەبی سوننە كە لە پارێزگاكانی بەغدا لەوانە بەشێكی بەغدا بێت و ئەنبار و سەڵاحەدین و تكریت و بەشێكی نەینەوا و بەشێكی دیالە و چەند شوێنێك لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی عێراق، ئەوەی دەبێتە ووڵاتی عەرەبی شیعە بەشێكی پارێزگای بەغدا و پارێزگاكانی نەجەف و كەربەلا و بەسڕە و فوڕاتی ناوەڕاست و سەرجەم ئەو پارێزگایانەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق پێكدێت كە زۆرینەیان شیعەن.ئەم گۆڕانكارییە لە نەخشەی ناوەڕاست ماوەیەکە باسی لێوەدەکرێت بەڵام جێبەجکردنەکەی زۆر دواکەوت ئێستا بەردەوام شەڕ و ئاشوب هەیە لەعێراق لەنێوان شیعەو سونە بۆ دەسەڵات یەکتر تەخوین دەکەن ئێستا هەردوو لا هاوڕان کەدەبێت ئەو عێراقە دابەش بێت بەسەر سێ دەوڵتەوە.

Top