لە ئەنجامی شەڕی نێوان شیعە و سوننە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی شەڕی نێوان شیعە و سوننە ٢٥ کەس گیانیان لەدەستدا

  

وتەبێژی پارێزگای خەیبەر پختونخوا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەو پێکدادانانەدا لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش بریندار بوون.

بەهۆی ململانێی نێوان هۆزەکانی شیعە و سوننە لە پارێزگای خەیبەر پختونخوا لە پاکستان کە لە ٢٠ی ئەیلولەوە بەردەوامە، لانیکەم ٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

سەیف عەلی وتەبێژی خەیبەرپختونخوا لە لێدوانەکەیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان ڕایگەیاند، کار بۆ چارەسەرکردنی گرژی و کێشەی زەوی و زاری ناوچەکە دەکەن.

لە ٢٠ی ئەیلولدا، شەڕ و پێکدادانێک لە نێوان هۆزە ڕکابەرەکان لە ناوچەی کەرەم لە پارێزگای خەیبەرپەختونخوا ڕوویدا، کە تێیدا چەکی قورس بەکارهێنرا، ئەم شەڕە لەسەر زەوییە جێناكۆكەكان ڕوویداوە.

لە پاکستان کە ژمارەی دانیشتووانی ٢٤٠ ملیۆن کەسە، شیعەکان نزیکەی لەسەدا ١٥ی وڵاتەکە پێکدەهێنن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top