لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ٣٦ کەس لە ڕووسیا خنکاون
وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦ کەس لە وڵاتەکەیان خنکاون.
وەزارەتی باری نائاسایی ڕووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: كەلە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٦ کەس لە ڕووبار و گۆمەکانی ئەم وڵاتەدا خنکاون.
بەپێی ئەم ڕاگەیاندنە، لەم ماوەیەدا ٤٥ حاڵەتی خنکان لە ڕووسیا تۆمارکراوە و ٣ منداڵیش لەنێو خنكاوەکاندان.
گوڵان: سەردار خەلیل
