بەهای خۆراكیی پاقلە

بەهای خۆراكیی پاقلە

 پاقلە Fava beans ماددەی خۆراكیی گرنگ لەخۆ دەگرێت وەكو پرۆتین، ڕیشاڵی تواوە، ڤیتامینەكانی A، K، B1، B9 (فۆلەیت)، كانزاكانی مەنگەنیز، زینك، كۆپەر، فۆسفۆر، كالسیۆم، مەگنسیۆم، سیلینیۆم، ئاسن، لەگەڵ پۆتاسیۆم. سوودە تەندروستییەكانی پاقلە: سووككرنی نیشانەكانی نەخۆشیی پاركینسۆن بەوەی كە پاقلە ماددەی ل- دۆپا L-dopa لەخۆ دەگرێت، كە لە لەشدا دەگۆڕێت بۆ ماددەی دۆپامین، كەمكردنەوەی ئەگەری ڕوودانی سەقەتیی زگماكیی كۆرپە لە ئافرەتی دووگیاندا بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڤیتامینB9، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش لە ڕێگەی كەمكردنەوەی فشاری كرداری ئۆكسان Oxidation لە لەشدا، پاراستنی تەندروستی و پتەویی ئێسك بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی كانزاكانی مەنگەنیز و كۆپەر لە پاقلەدا، سووككردنی نیشانەكانی كەمخوێنی لەوكاتەی كە پاقلە ڕێژەیەكی باشی ئاسن لەخۆ دەگرێت، كە پێویستە بۆ دروستبوونی خڕۆكە سوورەكانی خوێن، كۆنترۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن بەهۆی مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم كە هاندەرن بۆ خاوكردنەوەی بۆڕییەكانی خوێن و دابەزاندنی پەستانی خوێن، هاندانی دابەزاندنی كێشی زیادی لەش لەبەرئەوەی كە پاقلە ڕێژەیەكی نزمی كالۆری لەخۆ دەگرێت، بۆ نموونە 170 گرام پاقلە تەنیا 187 كالۆری بە لەش دەدات، هەروەها دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خراپ LDL لە خوێندا بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵی تواوە لە پاقلەدا.

 

Top