ئایا هەڵچوون هاندەرە بۆ نۆرەی دڵ؟
هەڵچوون یان تووڕەبوون هاندەرە بۆ زیادبوونی ئاستی هۆرمۆنەكانی سترێس Stress hormones، ئەمەش دەبێتە ئەگەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و زیادبوونی لێدانەكانی دڵ و كەمبوونەوەی سووڕی خوێن بۆ ماسوولكەی دڵ، هەروەها لەكاتی زیاد دووبارەبوونەوەی حاڵەتەكانی هەڵچوون و تووڕەبووندا ئەگەری ڕەقبوونی خوێنبەرەكان زیاد دەبێت و، بە تێپەڕبوونی كات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی خوێنبەرەكانی دڵ CHD بەرزدەبێتەوە، كە لەوانەیە لە هەر ساتێكدا ببێتە هۆی نۆرەیەكی دڵ. لە لێكۆڵینەوەكانی كۆڵێژی پزیشكیی زانكۆی هارڤارد هاتووە كە هەڵچوون بەتایبەتی لە پاش كاتژمێر شەشی ئێوارە تا كاتژمێر 12ی شەو، ئەگەری ڕوودانی نۆرەی دڵ لە ماوەی دوو كاتژمێری پاش دەستپێكی نۆرەی تووڕەبوون تا سێ بۆ حەوت هێندە بەرزدەكاتەوە و ئەگەری ڕوودانی جەڵتەی مێشك تا دوو بە هەشت هێندە بەرزدەكاتەوە، هەروەها زیاد دووبارەبوونەوەی نۆرەكانی تووڕەبوون دەبێتە هۆی بارگرانی لەسەر توانای دڵ و لەوانەیە ببێتە هۆی سینگەكوژێ Angina واتە كەمبوونەوەی گەیشتنی خوێن و ئۆكسجین بە ماسوولكەی دڵ. پسپۆڕانی تەندروستی ڕێنمایی دەكەن كە ئەگەر یەكێك لەكاتی هەڵچووندا نەتوانێت زوو خۆی هێمن بكاتەوە، ئەوا نابێت هەرگیز كار و جووڵەی قورس یان مەشقی وەرزشیی توند ئەنجام بدات، چونكە ئەگەری تووشبوون بە نۆرەی دڵ هێشتا بەرزتر دەبێتەوە.
