چەند هۆكارێكی پێشبینی نەكراوی پشت ئێشە

چەند هۆكارێكی پێشبینی نەكراوی پشت ئێشە

پشت ئێشە حاڵەتێكی باوە، گەلێك هۆكاری هەیە كە هەندێكیان ناڕوون و پێشبینی نەكراون. هۆكارە پێشبینی نەكراوەكان: خەوزڕان، ئازاری پێ یان تەختبوونی پێ كە دەبنە ئەگەری فشار لەسەر بەشەكانی دیكەی لەش و پشت ئێشە لەكاتی پیادەڕۆییدا، زیاد دانیشتن بۆ هەر مەبەستێك كە هاندەرە بۆ گرژبوون و ماندوبوونی ماسوولكەكان، لێخوڕینی ئۆتۆمۆبیل بۆ ماوەیەكی زۆر، پاش ئەنجامدانی نەشتەرگەریی قەیسەری بە بەنجی خۆجێیی پشت (نیوەبەنج) Epidural anesthesia لەجیاتی بەنجی گشتی، جگەرەكێشان كە ئەگەری پشت ئێشە تا سێ هێندە زیاد دەكات، چونكە نیكۆتین هاتووچۆی خوێن بۆ ئێسك و شانەكانی یكەی پشت كەم دەكاتەوە، جلی تەسك، كەفشی پاشنەبەرز، هەوكردنی ڕێڕەوەكانی كۆئەندامی میزەڕۆ، بەردی گورچیلە، قەڵەوی، گرژبوونی ماسوولكەكانی پشت لە ئەنجامی ئیشی قورسدا، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration، ئەنجام نەدان یان كەم ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی، نەرمبوون یان كۆنبوونی دۆشەكی تەختی نووستن، كەمیی ڤیتامین D لە لەشدا، هەروەها نایەكسانی لە درێژیی قاچەكان كە هۆكارە بۆ تێكچوونی زیندە میكانیكیی وەستان و پیادەڕۆیی كە فشاری نایەكسان دەخاتە سەر لایەكی لەش.

Top