ژیان لەگەڵ پەستانی بەرزی خوێندا

ژیان لەگەڵ پەستانی بەرزی خوێندا

بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن Hypertension، نەخۆشییەكی درێژخایەنە، تا ئێستا چارەسەری یەكجارەكی بۆ نەدۆزراوەتەوە. بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن بە بكوژی هێمن ناسراوە، چونكە لە زۆربەی حاڵەتەكاندا بێ نیشانەیە تا ئەو كاتەی كە ئاڵۆزییەكی گەورەی تەندروستی پەیدا دەكات، بۆ نموونە جەڵتەی مێشك كە لەوانەیە كوشندە بێت، یان نۆرەی دڵ. بۆ كۆنترۆڵكردنی پەستانی بەرزی خوێن، پێویستە لەسەر تووشبوو كە تا لە ژیاندا ماوە پابەند بێت بە هەنگاوەكانی كۆنترۆڵكردن تا بتوانێت ژیانێكی ئاسایی بەرێتە سەر، هەنگاوەكان ئەمانەن: ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی مامناوەندی ڕۆژانە كە هاندەرە بۆ كەمكردنەوەی ژمارەی سەرەوەی پەستانی خوێن Systolic بەمەرجێك ڕۆژانە لە 30 خولەك كەمتر نەبێت، كۆنتڕۆڵكردنی كێشی لەش، پەیڕەوكردنی خۆراكی تەندروست بە شێوەی زیاد خواردنی سەوزە و میوەی جۆراوجۆر و ڕەنگاوڕەنگ، دانەوێڵەی تەواو پێویستە كە خۆراكی نیشاستەیی سێیەكی ژەمە سەرەكییەكان بێت، ڕێژەیەكی كەمی چەوریی ڕووەكی یان ئاژەڵی، هەفتانە 2-3 ژەم ماسی، كەمكردنەوەی گۆشتی سوور، كەمكردنەوەی خوێ لە خۆراكدا كە ڕۆژانە لە 5-6 گرام زیاتر نەبێت واتە 2-2.3 گرام سۆدیۆم، هاوكات لەگەڵ وریابوون لە سەرچاوەكانی خوێی شاراوە وەكو ترشیات و چەرەزات و خۆراكە قوتووبەندەكان، دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و ڤەیپ، چونكە لە ئەگەری ڕوودانی ئاڵۆزییەكانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن زیاد دەكەن، بەتایبەتی جەڵتەی مێشك Stroke، هەروەها زوو زوو بەسەركردنەوەی پێوانەی پەستانی خوێن لە لایەن پزیشك.

Top