لایەنە ئەرێنی و نەرێنــییەكانی ریجیمی كیتۆ
ڕیجیمی خۆراكیی كیتۆ Keto diet بریتییە لە زیادكردنی چەوری لە خۆراكی ڕۆژانەدا تا ڕێژەی 80-90% لەگەڵ ڕێژەیەكی كەمی پرۆتین و كاربۆهیدارت، كە وا لە لەش دەكات چەوری وەكو سەرچاوەیەكی سەرەكیی وزە بەكار بهێنێت. لایەنە ئەرێنییەكانی ڕیجیمی كیتۆ: كەمكردنەوەی هەستكردن بە برسیبوون، دابەزاندنی كێش بە ڕێژەیەكی باش لە سەرەتای دەستپێكی ڕیجیمەكەدا، كەمكردنەوەی ئاستی شەكری خوێن و هۆرمۆنی ئینسولین، بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، هەروەها سوودبەخشە بۆ سووككردنی چەند حاڵەت و نەخۆشییەكی وەكو: نەخۆشیی ئەلزهایمەر، ئۆتیزم، پەركەم، نەخۆشیی پاركیسنۆن، نەخۆشیی شەكرە، فرەكیسی هێلكەدان لە ئافرەتدا، خەمۆكی، شەقەسەر. لایەنە نەرێنییەكانی ڕیجیمی كیتۆ: ڕوودانی چەند نیشانەیەكی نەخوازراوی ئەنفلوەنزای كیتۆ Keto flu كە لە سەرەتای دەستپێكی ڕیجیمی كیتۆدا ڕوو دەدات و، بۆ یەك هەفتە بەردەوام دەبێت بە شێوەی هێڵنج، ڕشانەوە، سەرئێشە، سك ئێشە و كۆبوونەوەی گاز، هەستكردن بە ناڕەحەتی، هەستكردن بە بێهێزیی لەش یان ماندووبوون، زیادبوونی ئەگەری درووستبوونی بەردی گورچیلە، قەبزی، سكچوون لەبەر ڕێژەی زیادی چەوری لە خۆراكی كیتۆدا، كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration، كەمیی ماددە خۆراكییەكانی وەكو كانزاكانی سیلینیۆم، مەگنسیۆم، فۆسفۆر، كالسیۆم، ئاسن، لەگەڵ كەمی ڤیتامینەكانی B1، B6، B7، B12.
