شەش پشكنین كە پێویستە ساڵانە ئەنجام بدرێن
تەندرووستیی باش گەورەترین سامانی مرۆڤە، بۆیە بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشییەكان، پێویستە كە هەموو هەنگاوەكان پەیڕەو بكرێن، هەروەها ساڵانە چەند پشكنینێكی گرنگ ئەنجام بدرێن بۆ بەسەركردنەوەی تەندرووستی، بەمەبەستی خۆپاراستن و زوو دەستنیشانكردنی هەر گرفتێك و زوو چارەسەركردنی.
پشكنینە پێویستەكان بریتین لە:
• پشكنینی گشتیی خوێن CBC كە زۆر گرنگە بۆ دەستنیشانكردنی هەوكردنەكان، كەمخوێنی، ئاستی بەرگریی لەش، ژمارەی خڕۆكە سوور و سپییەكانی خوێن، ڕێژی هیمۆگلۆبین، لەگەڵ ژمارەی خەپلەكانی خوێن Platelets.
• پشكنینی خوێن بۆ ئاستی شەكری خوێن و HbA1c، ڕێژەی كانزای كالسیۆم، یوریا، ڤیتامین D و B12، چەورییەكانی خوێن.
• پشكنین بۆ فرمانی جگەر Liver function test كە گرنگە بۆ دەستنیشانكردنی نەخۆشیی جگەر لەگەڵ ئاستی چەند ئەنزیم و پرۆتینێكی خوێن.
• پشكنین بۆ فرمانی گورچیلە Kidney function test بۆ دیاركردنی تەندرووستیی گورچیلە و توانای فلتەركردنی خوێن بۆ زوو دەستنیشانكردنی فرمانی گورچیلەكان، كە پشكنینی خوێن و میز دەگرێتەوە.
• هەڵسەنگاندنی تەندرووستیی ئێسك، بۆنموونە تێستی سكانی DEXA بۆ دیاركردنی چڕیی ئێسك، بەمەبەستی زووتر ڕێگرتن لە ئەگەری شكانی ئێسك و پووكانەوەی ئێسك.
• پشكنینی فرمانی گلاندی دەرەقی كە زۆر گرنگە بۆ دیاركردنی ئاستی هۆرمۆنەكانی گلاندی دەرەقی، كە ئاستی وزەی لەش ڕێك دەخەن.
