بەهای خۆراكیی هەنار
هەنار Pomegranate سەرچاوەیەكی زۆر دەوڵەمەندە بۆ ماددەی دژەئۆكسان و ئاوێتەی دژەهەوكردن، بۆیە بە سوپەرفود Supergood هەژمار دەكرێت، هەروەها ڕیشاڵ، ڤیتامینەكانی B5، یان فۆلەیت Folate، B9، C، K، E، لەگەڵ كانزاكانی پۆتاسیۆم، زینك، مەگنسیۆم، لەگەڵ مەنگەنیز لەخۆدەگرێت. سوودە تەندروستییەكان: باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی هەرس، بەتایبەتی خۆپاراستن لە قەبزی، هاندانی میتابۆلزمی پرۆتین، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، پاراستنی تەندروستیی پێست بە هۆی هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین، هاندانی گەشە و پەرەسەندنی كۆرپە لە ئافرەتی دووگیاندا بەهۆی ڕێژە بەرزەكی ڤیتامین B9 لە هەناردا، بەرزكردنەوەی ئاستی لیاقەی وەرزشی،بەتایبەتی باشتركردنی كاردانەوەی كۆئەندامی دڵ و سووڕان لەكاتی وەرزشدا، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ لە ڕێگەی ڕێكخستنی پەستانی خوێن و كەمكردنەوەی ئاستی چەورییەكانی خوێن، هەروەها پاراستنی كۆئەندامی دەمار و باشتركردنی فرمانەكانی مێشك، بەتایبەتی توانای بیرهاتنەوە.
