چەند هەنگاوێكی سادە بۆ ڕێگرتن لە قژهەڵوەرین
ئایا ڕۆژانە زیاتر لە 100 تاڵە موو لە قژی سەرت هەڵدەوەرێت؟ ئەگەری وابێت، ئەوا بەمەبەستی ڕێگرتن لە هەڵوەرینی زیاتری نائاسایی، پێویستیت بە ئەنجامدانی چەند گۆڕانێك لە ستایلی ژیان و مامەڵەكردن لەگەڵ قژدا دەبێت. دەتوانیت بە پەیڕەوكردنی ئەم هەنگاوە سادە و كاریگەرانە هەڵوەرینی قژ تا ڕادەیەكی باش ڕابگریت، كە بریتین لە: هاوسەنگكردنی خۆراكی ڕۆژانە بۆ ڕێگرتن لە كەمیی ئەو ماددانەی كە دەبنە ئەگەری قژهەڵوەرین، وەك: پرۆتین و چەند كانزا و ڤیتامینێك، مەساجكردنی پێستی سەر Scalp massage بە مەبەستی باشتركردنی سووڕی خوێن لە پێستی سەردا، بۆ گەیشتنی زیاتری ئۆكسجین و ماددە خۆراكییە گرنگەكان بۆ تەندروستیی ڕەگەكانی قژ و بەهێزكردنیان، مامەڵەكردنی دروست لەگەڵ قژدا، بۆنموونە كەم بەكارهێنانی كیراتین Keratin و بۆیەی قژ، هاوكات لەگەڵ دووركەوتنەوە لە ستایلكردنی توند كە فشار دەخاتە سەر ڕەگی تاڵە قژەكان و دەبێتە ئەگەری زیاد هەڵوەرینی قژ، مامەڵەی دروست لەگەڵ سترێسدا كە یەكێكە لە هاندەرە گەورەكانی قژهەڵوەرین، هەروەها خواردنەوەی بڕی تەواوی ئاو كە ڕۆژانە لە 2-3 لیتر كەمتر نەبێت.
