سوودەكانی شۆكۆلاتەی تاریك بۆ پێست
شۆكۆلاتەی تاریك Dark chocolate گەلێك سوودی تەندروستی هەیە بەتایبەتی بۆ پێست و قژ.
شۆكۆلاتەی تاریك ڕێژەیەكی بەرزی پاودەری كاكاو و كەرەی كاكاو لەخۆدەگرێت، لەگەڵ چێژی ڤانێللا و شەكر، هەر چەند ڕێژەی پاودەری كاكاو لە شوكولاتە بەرزتر بێت، هێندە تەندروستتر دەبێت. شوكولاتەی تاریك دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكانی پۆلیفینۆلەكان، فلاڤانۆلەكان لەگەڵ كاتێچینەكان Catechins، هەروەها كانزاكانی مەنگەنیز، كۆپەر، ئاسن، لەگەڵ مەگنسیۆم، فۆسفۆر، پۆتاسیۆم، سیلینیۆم، زینك. سوودەكانی شوكولاتەی تاریك بۆ پێست و قژ: پاراستنی پێست لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی خۆر بەتایبەتی كەمكردنەوەی سووربوونەوەی پێست، سافكردن و پاراستنی نەرمی و توانای لاستیكیی پێست، كاڵكردنەوەی تاریكبوونی ڕەنگی پێست و پاراستنی لە پیربوون یان لۆچبوونی پێشوەختە، ڕێگرتن لە دروستبوونی پەڵەی تاریك، پاراستنی شێداریی پێست، هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین كە زۆر گرنگە بۆ پاراستنی لاستیكیی پێست، هاندانی سووڕی خوێن لە پێستدا كە سوودبەخشە بۆ دواخستنی دەركەوتنی هێڵە وردەكان كە بناغەن بۆ هێڵەكانی لۆچبوون، هاندانی گەشەی خانە نوێیەكانی پێست، هاندانی زوو چاكبوونەوەی پێست پاش هەر زەبر و برینێك، كەمكردنەوەی سترێس و هاندانی خەوێكی باشتر كە هەردووكیان سوودی ئەرێنییان بۆ تەندروستیی پێست هەیە، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا كە سووبەخشە بۆ پاراستنی پێست، هاندانی گەشەی قژ و باشتركردنی كوالیتیی قژ.
