دووشی سارد سوودی تەندروستی هەیە
پسپۆڕان جەختیان كرووەتەوە كە وەرگرتنی دووشی سارد Cold showers لە هەر وەرزێكی ساڵدا بێت بۆ كەسانی تەندروست گەلێك سوودی هەیە، ئەگەرچی لە وەرزی زستاندا زۆربەی خەڵك پێیەوە ناڕەحەت دەبن. سوودە تەندروستییەكانی دووشی سارد: هاندانی سووڕی خوێن كە هاندەرە بۆ سووككردنی ماندووبوون و بەرزكردنەوەی ئاستی وزەی لەش، باشتركردنی تەندروستیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، باشتركردنی مەزاج و بەرزكردنەوەی ئاستی ئاگایی و هەستی پۆزەتیڤ، سووككردنی خەمۆكی بەهۆی هاندانی دەردانی هۆرمۆنە ئیندۆرفینەكان Endorphins، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، هاندانی خاوبوونەوەی لەش، باشتركردنی كرداری میتابۆلیزم و سووتاندنی چەوری كە یارمەتیدەرە بۆ كەمبوونەوەی كێشی لەش، كەمكردنەوەی ئاستی سترێس و سووككردنی پەستی، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا، سووككردنی ئازاری ماسوولكە و هەوكردنی جومگەكان، باشتركردنی كوالێتیی خەو، هەروەها سافكردنی پێست. پێویستە كە لەم حاڵەتانەدا هەرگیز دوشی سارد وەرنەگیرێت: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی لەش (تا)، نەخۆشیی كۆئەندامی هەرس، هەڵامەت یان ئەنفلوەنزا، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و نەخۆشییەكانی دیكەی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، نەخۆشییەكان پێست، هەروەها دووگیانی.
