بەهای خۆراكیی كولەكەی زەرد

بەهای خۆراكیی كولەكەی زەرد

كولەكەی زەرد Pumpkin بەرهەمێكی پایزەی تەندروستە، بە ڕێژەیەكی كەمی شەكرەوە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ، كانزاكانی كۆپەر، ئاسن، مەگنسیۆم، پۆتاسیۆم، زینك لەگەڵ ڤیتامینەكانی A، B2، B6، C، K، E، هەروەها چەندین ماددەی دژەئۆكسانی وەكو ئەلفا كارۆتین، بیتا كارۆتین، لیوتین، زیازانتین Zeaxanthin. سوودە تەندروستییەكان: بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، پاراستنی تەندروستیی چاو بە شێوەی بەهێزكردنی بینین، بەتایبەتی لە ڕووناكیی كەمدا، هاوكات لەگەڵ پاراستنی تۆڕەی چاو لە گۆڕانەكانی پەیوەست بە پیربوون، باشتركردنی تەندروستیی پێست و پاراستنی لە كاریگەرییە خراپەكانی تیشكی سەرووی وەنەوشەیی، پاراستنی تەندروستیی دڵ و كۆنترۆڵكردنی پەستانی خوێن، كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش، خۆپاراستن لە ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە، هاندانی خەوێكی ئارام، هەروەها هاندانی كرداری میتابۆلیزمی لەش و ڕێكخستنی ئاستی شەكری خوێن.

Top