كام میوە پرۆتینی زۆری تێدایە؟

كام میوە پرۆتینی زۆری تێدایە؟

ئەگەرچی میوەكان وەكو گۆشت و پاقلەمەنییەكان ڕێژەی بەرزی پرۆتین لەخۆناگرن، بەڵام چەند جۆرێكی میوە بڕێكی باشی پرۆتینیان تێدایە، بۆنموونە: ئاڤۆكادۆ كە نزیكەی 2.7 گرام لە یەك دانەدا هەیە لەگەڵ ڕێژەیەكی باش لە ڕیشاڵ و چەوریی تەندروست، میوەی گواڤا Guava كە 2.55 گرام پرۆتین لە هەر 100 گرامدا لەخۆدەگرێت، بلاك بێری Blackberries نزیكەی 1.4 گرام پرۆتین لە هەر 100 گرامدا لەگەڵ ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵ و ماددە دژەئۆكسانەكان كە بایەخی تەندروستیی بەرزیان هەیە، میوەی كیوی كە لە هەر 100 گرامدا1.1 گرام پرۆتینی تێدایە لەگەڵ ڕێژەیەكی بەرزی پۆتاسیۆم و ڤیتامین C، قەیسی كە لە هەر 100 گرامدا نزیكەی 1.4 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت هاوكات لەگەڵ ماددە دژەئۆكسانەكان، بەتایبەتی دژەئۆكسانی بیتا كارۆتین، گرەیپ فروت Grapefruit كە هەر دانەیەك زیاتر لە 2.4 گرام پرۆتین لەخۆدەگرێت لەگەڵ ڕێژەیەكی بەرزی ڤیتامین C، هەروەها تەماتە كە بە میوە هەژمار دەكرێت و 0.8 گرام پرۆتین لە هەر 100 گرامدا لەخۆدەگریت لەگەڵ ڕیشاڵ و ڤیتامین و ماددەی دژەئۆكسان.

Top