ڕۆژانە ئاوی لیمۆ بخۆرەوە!
پسپۆڕانی خۆراك جەخت دەكەنەوە كە خواردنەوەی پەرداخێك ئاو بە گوشینی 1یەك تا دوو لیمۆ لە ناویدا (ئاو و لیمۆ) Lemon water، هەنگاوێكی كاریگەرە بۆ ڕێگرتن لە ئەگەری كەمبوونەوەی ڕێژەی شلەی لەش Dehydration. سوودە تەندروستییەكانی ئاو و لیمۆ : هاندانی زیاتر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنیی دیكە بۆ دابینكردنی بڕێكی باشتری ئاو بۆ شانەكانی لەش، ڕێگرتن لە گرفتەكانی كەمبوونەوەی ڕێژەی ئاو لە شانەكانی مێشكدا لەوكاتەی كە مێشك بە شێوەیەكی سەرەكی لە ئاو پێك هاتووە، بۆیە كەمبوونەوەی شلە گرفت پەیدادەكات بە شێوەی هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكی، هەستكردن بە ناڕەحەتی، گرفت لە تەركیزكردندا، هەروەها شێوان، تێكەڵەی ئاو و لیمۆ سەرچاوەیەكە بۆ گەلێك ماددەی دژەئۆكسان كە بایەخی تەندروستیی زۆریان هەیە، ئاو و لیمۆ سەچاوەیە بۆ دابینكردنی ڤیتامین C كە بایەخێكی تەندروستیی بەرزی هەیە، ڕێكخستنی پەستانی خوێن بە دابینكردنی بڕێكی باش لە كانزای پۆتاسیۆم، تێكەڵەی ئاو و لیمۆ ترشی سیتریك Citric acid لەخۆدەگرێت، كە سوودی تەندروستی هەیە، بەتایبەتی ڕێكخستنی پەستانی خوێن و خۆپاراستن لە ئەگەری دروستبوونی بەردی گورچیلە، ئاوی لیمۆ هاندەرە بۆ زیاتر هەڵمژینی كانزای ئاسن لە كۆئەندامی هەرسدا كە پێویستە بۆ خۆپاراستن لە كەمخوێنی، دواخستنی پیربوونی پێست لە ڕێگەی هاندانی دروستبوونی پرۆتینی كۆلاجین كە پێویستە بۆ پاراستنی توانای لاستیكیی پێست و دواخستنی لۆچبوونی پێست، جگە لەمانە ئاوی لیمۆ سوودبەخەشە وەكو جێگرەوەیەك بۆ خواردنەوەی شلەمەنییە شیرینكركراوەكان كە زیانی تەندروستیی زۆریان هەیە.
