ئەگەر پیاو داوای جیابوونەوە بكات چی لەسەر دەكەوێت
یەكەم/ تا سێ مانگی دوای تەڵاقەكە ژنەكە مانگانە نەفەقەی دەكەوێت كە بڕەكەی 125هەزارە بۆهەر مانگێك.
دووەم / مناڵەكان نەفەقەیان دەكەوێت، كوڕ تا خوێندن تەواو بكات و كچیش تا هاوسەرگیری بكات، بڕی نەفەقەكەش بۆ هەردووكیان 300هەزارە.
سێیەم / ژنەكە مافی وەرگرتنی كرێی دایەنیی هەیە كە مانگی 80 هەزارە، ئەمەش تا ئەوكاتەی مناڵەكان دەبنە 15ساڵ.
چوارەم / ژنەكە مافی ئەوەی هەیە داوای قەرەبووی تەڵاقی ناڕەوا بكات كە بڕەكەی سێ بۆ چوار ملیۆن دینارە.
پێنجەم / ژنەكە هەموو ئاڵتوونەكانی دەكەوێت بە پێشەكی و پاشەكییەوە.
شەشەم/ لە كەلوپەلی ناوماڵ هەرشتێك ژنەكە خۆی كڕیبێتی یان خزمانی بۆیان هێنابێت، دەبێت پێی بدرێتەوە.
حەوتەم / ئەگەر پیاوەكە خانووی تاپۆی هەبێت، ئەوە دەبێت چۆڵی بكات و تاماوەی سێ ساڵ ژنەكەو مناڵەكان تێیدا بژین.
هەشتەم / هەرشتێك بەدیاری درابێت بە ژنەكە، بۆخۆی دەبێت، بۆنموونە لەكاتی هاوسەرێتیاندا پیاوەكە بەدیاری دە مسقاڵ زێڕی بۆكڕیبێت.
