ئه‌مڕۆ فه‌ره‌نسا و ئه‌رجه‌نتین یارى كۆتایی جامى جیهانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن
ئه‌مڕۆ فه‌ره‌نسا و ئه‌رجه‌نتین یارى كۆتایی جامى جیهانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن
كارزان كانه‌بی
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه له كاتژمێر 6ى ئێواره هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و ئه‌رجه‌نتین له سه‌ر خاكی وو‌ڵاتى قه‌ته‌ر رووبه‌ڕووى یه‌كترى ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى هه‌ردوو هه‌ڵبژارده له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن نازناوى جامى جیهانى ساڵى 2022 له سه‌ر حیسابی ئه‌وه‌ى تر به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده پلانى تۆكمه‌یان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن تیپكانیان به‌و نازناوه ئاشنا بكه‌ن، فه‌ره‌نسییه‌كان هه‌موو هیوایه‌كی ئه‌مڕۆیان له سه‌ر كیلیان ئیمپاپی هێرشبه‌رو گۆڵكارى هه‌ڵبژارده‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له یارى ئه‌مڕۆ تیپه‌كه‌ى به‌و نازناوه‌شاد بكات، له به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین به سه‌ركردایه‌تى میسى ده‌یانه‌وێ مێژووییه‌ك بۆخۆیان بنوسنه‌وه له سه‌ر ده‌ستى ئه‌فسانه‌ى تیپه‌كه لیونێل میسى، بۆیه چاوه‌كانى ئه‌مڕۆ ئێواره له سه‌ر ئه‌م دوو یاریزانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى نازناوى جامى جیهانى قه‌ته‌ر یه‌ك لاى بكاته‌وه، هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه‌ش خاوه‌نى 5گۆڵن له‌م مۆندیاله، هه‌ڵبژارده‌ى كرواتیاش به بردنه‌وه‌ى له مه‌غریب به ئه‌نجامى(2-1)گۆڵ پله‌ى سێیه‌می مۆندیالیان به‌ده‌ست هێنا.
