به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر پاڵه‌وانى فوتساڵى پارێزگاكانى خه‌ڵات كرد
به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر پاڵه‌وانى فوتساڵى پارێزگاكانى خه‌ڵات كرد
به‌مه‌به‌ستى زیاتر پشگیتری كردنى وه‌رزش له ناوه‌نده‌كانى خوێندن و به‌ره‌ووپێشبردنى ره‌وتى وه‌رزشیی له ناوه‌نده‌كانى خوێندن، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی چاڵاكى وه‌رزشی و هونه‌رى سه‌ر به وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه چه‌ندین خولى جۆراوجۆر و پاڵه‌وانێتى له سه‌ر ئاستى په‌روه‌رده گشیتیه‌كانى سه‌ر به پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كاته‌وه، ئه‌مساڵیش پاڵه‌وانێتى فوتساڵى كچانى بۆ په‌روه‌رده گشتییه‌كانى سه‌ر ئاستى هه‌رێم كردوه، كچانى په‌روه‌رده‌ى گشتی هه‌ولێریش توانیان نازناوه‌كه بگه‌رێنه‌وه پایته‌ختى كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر ئم ئه‌نجامه باشه، مامۆستا لوقمان سه‌عید به‌رێوه‌به‌رى گشتیی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر له نزیكه‌وه له‌گه‌لًَ سه‌رجه‌م یاریزانان و ستافی ڕاهێنه‌رانى شاندنى په‌روه‌رده‌ى گشتیی هه‌ولێر كۆبووه، له نزیكه‌وه گوێ له داواكارییه‌كانى كچه یاریزانه‌كان گرت و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر به‌لێنى هاوكارى زیاترى به به‌رپرسانى وه‌رزشی دا له یه‌كه په‌روه‌رده‌كان و، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌وا ده‌بێ له ناوه‌نده‌كانى خوێندن گرنگى زیاتر به وانه‌ى وه‌رزشیی و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان بدرێت ئه‌وه‌ى له سه‌ر ئێمه‌ش پێویست بێ خزمه‌تى زیاتر وه‌رزش ده‌كه‌ین له ناوه‌ندكانى خوێندن و ئاماده‌ین بۆ هه‌موو پاڵپشتییه‌ك بۆ هه‌ر كار‌و چالاكییه‌كی وه‌رزشیی، دواتریش خه‌ڵات و دیارى به‌سه‌ر یاریزانه و ستافی راهێنه‌رانى هه‌ڵبژارده‌ى هه‌ولێر دابه‌شكرا، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه قوتابیان و مامۆستایان سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێریان كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته به‌رده‌وامه‌ى بۆ ره‌وتى وه‌رزشیی هه‌یانه له پارێزگاى هه‌ولێر.
كارزان كانه‌بی
