به گشتى یارى باله له سه‌ر ئاستى كچان به‌ره‌وو پێشچووه
گوڵان عه‌بدوللا ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى ئه‌فرۆدێت
به گشتى یارى باله له سه‌ر ئاستى كچان به‌ره‌وو پێشچووه
شاروشارۆچكه‌كانى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین خانمی وه‌رزشكار بووه له یارییه جۆراوجۆره‌كان له ڕابردوو، به‌ڵام ئێستاش له یانه‌كان به هه‌مان ریتمی جاران له خزمه‌تى ره‌وتى وه‌رزشیی ئافره‌تانن له یانه‌كانى كوردستان، یكێك له‌و ئافره‌ته وه‌رزشكارانه‌ى كه له ماوه‌ى ڕابردوو خزمه‌تى وه‌رزشیی وه‌رزشی یارى باله و یارییه‌كانى تر‌ى وه‌رزشیی كردوه به یارى كردن له ریزى یانه‌كانى كوردستان ئێستاش به شێوه‌ى كارگێڕى له خزمه‌تى وه‌رزشیی ئافره‌تانه ئه‌ویش كچه یاریزانى پێشووى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌رین ، گوڵان عه‌بدوللا-یه كه یاریزانى پێشووى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و ڕانیه و چوارقورنه و حاجی ئاوا و كۆیه و ئافره‌تانى هه‌ولێر بووه، ناوبراو له دایك بووى شارى ڕاپه‌رینه و ئێستاش ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى ئه‌فرۆدێته، ئێمه‌ش له‌نزیكه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵى ئه‌نجامدا ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بى
* وه‌كو یاریزانێكى پێشووى یارى باله ئاستی ئه‌م یارییه چۆن ده‌بینی ؟
-به گشتى یارى باله له سه‌ر ئاستى كچان به‌ره‌وو پێشچووه، به‌ڵام له سه‌ر ئاستى كوڕان لاوازه و یاریزانى به ئه‌زموونمان وه‌ك ساڵانى ده‌یه‌ى ڕابردوو نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش به هۆكاری ئه‌وه‌ى یانه‌كان گرنگی به یارى باله ناده‌ن.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م كه ته‌نیا یه‌ك جاره له سالێكدا تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
- هۆكارى سه‌ره‌كی به‌ره‌ووپێش نه‌چونى یارى باله، نه‌بوونى خول و پاڵه‌وانێتییه به‌م یارییه، چونكه ئه‌گه‌ر خول و پاڵه‌وانێتى زیاد بكرێت و گرنگی به ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان بدرێت له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌كانى تۆپى باله‌ى كوردستان وعێراق به دڵنیایی یارییه‌كه له ساڵى داهاتوو به‌ره‌وو پێش ده‌چێت.
* به‌و پێیه‌ى تۆ یاریزانى پێشووى له‌م یارییه،چى بكرێت باشه بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه له شاره‌كانى كوردستان به‌رز بكرێته‌وه؟
- گرنگه یه‌كێتییه‌كانى تۆپى باله‌ى كوردستان و عێراق فشاریان هه‌بێت له سه‌ر لیژنه‌ى ئۆڵۆمپی تا یانه‌كان ناچار بكرێن به بوونى تیپ و به‌تایبه‌تى تیمی ئاسته‌كانى منداڵان تا ببێته بناغه بۆ داهاتوو، وه‌كو ئێستا یانه‌كانى سلێمانى و ئه‌فرۆدێت و چه‌ند یانه‌یه‌كى تر گرنگی به‌و ئاسته ده‌ده‌ن به‌رهه‌مه‌كه‌شى هه‌بوونى چه‌ندین یاریزانى پاڵه‌وانه كه له ئێستادا له ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقی یارى ده‌كه‌ن.
* گرفتى وه‌رزشیى یارى باله له چى ده‌بینى ؟
- نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى و پاڵپشتى له‌م یارییه كه به پله‌به‌ندی ڕیزبه‌ندی دووه‌م یارییه كه له جیهاندا جه‌ماوه‌ری هه‌یه له دواى تۆپى پێى.
*پاڵه‌وان بوون چى ده‌گه‌ینێ لاى تۆ؟
- كاتێك تیمێك بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له مه‌شق ده‌بێت و دواتر جامێكى پاڵه‌وان بوون ده‌سته‌به‌ر بكات وه‌كو ئه‌وه وایه پۆلێكى بڕى بێت و یه‌كێك بێت له قوتابییه یه‌كه‌مه‌كان كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا سه‌ركه‌وتن نه‌بێت بۆ خودی خویى ده‌بێته سه‌ركه‌وتن بۆ خێزانه‌كه‌شى، هه‌ر بۆیه پاڵه‌وان بوون به‌م شێوه‌یه ده‌بینم.
*به نیازی چى بۆ داهاتووی خۆت وه‌كو ئافره‌تێكى كارگێڕى یانه؟
-رۆژگار دیارى ده‌كات پلانه‌كان، به‌ڵام هه‌وڵى به‌رده‌وام ده‌ده‌ین تا وه‌رزشیی خانمان به‌ره‌ووپێش ببه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌م ته‌رخه‌میمان نه‌كردووه له زۆر ده‌رگامان داوه تا پاڵپشتى وه‌رزشیی خانمان بكه‌ن ، خودی خۆشم له ئێستادا له یانه‌ى ئه‌فرۆدێت سه‌رپه‌رشتى و ڕاهێنه‌رایه‌تى تیپى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ده‌كه‌م چه‌ندین نازناومان له سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق به‌ده‌ست هێناوه.
*له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌تان پلانتان چییه بۆ پێشخستنی وه‌رزشیی كچان؟
- ته‌نیا و ته‌نیا خزمه‌تى وه‌رزشیی خانمان ده‌كه‌ین، پێكه‌وه به یه‌ك ده‌ست هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ده‌سكه‌وته‌كان ده‌ده‌ین.
*تێڕوانینی كۆمه‌ڵگه چۆنه بۆ ئێوه‌ى وه‌رزشكار؟
- تێڕوانینى كۆمه‌ڵگه له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك بۆ كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه ده‌گۆرێت به گشتى باشه و پاڵپشتى ده‌كرێتو، زۆرێك له خێزانه‌كان خۆیان ناوی كچه‌كانیان تۆمار ده‌كه‌ن تا به‌شدارى له‌چاڵاكییه وه‌رزشییه‌كان بكه‌ن به تایبه‌ت له وه‌رزشى هاوین و پشووه‌كان.
*داواكاری و پێش نیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى؟
-ساڵانێكه یه‌ك داواكاریمان هه‌یه ئه‌ویش پاڵپشتى وه‌رزشیی خانمانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه چ له ڕووى دارایی بێت یاخود كه‌سى.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه؟
-خه‌ونی وه‌رزشیی وه‌رزشیمان زۆره، چونكه خه‌ونه‌كان بێ كۆتان ئه‌وه‌ش به هه‌وڵدان ده‌بێت تا بگه‌ینه ئامانجه‌كانمان بۆ بره‌ودان و به‌ره‌ووپێشچوونى یارییه جۆراوجۆره‌كان.
*به‌هیواى نیت هه‌ڵبژارده‌ى باله‌ى كوردستان دابمه‌زرێ؟
- ئه‌وه خه‌ونى هه‌مووانه هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان ببینین به ئاڵاى كوردستان به‌شدارى له كێبڕكێ جیهانییه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام من وه‌ك حه‌ز ده‌كه‌م نه‌وه‌ى نوێ ببینم و یاریزانى تازه پێگه‌یشتووه‌كان له پاڵه‌وانیه‌تییه‌كان به‌دی بكرێن.
* خۆشترین یاده‌وه‌ری وه‌رزشیت چیه له ژیانى خۆت؟
-ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه بووه كه له‌گه‌ڵ تیپه‌كانم و هاورێكانم به‌ده‌ستم هێناون.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا.
- ده‌ستخۆشى له گۆڤاری گوڵان ده‌كه‌م كه به‌به‌رده‌وامى خزمه‌تى وه‌رزش و وه‌رزشكارانى كوردستان ده‌كه‌ن به بێ جیاوازی.
