چه‌ند پاڵه‌وانێتیه‌كى وه‌رزشیی بۆ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان ئه‌نجام ده‌درێت
چه‌ند پاڵه‌وانێتیه‌كى وه‌رزشیی بۆ په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان ئه‌نجام ده‌درێت
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چاڵاكى وه‌رزشیی و دێده‌وانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر پشتگیری كردنى وه‌رزش له ناوه‌ندی خوێندن له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، هه‌ڵده‌ستێ به ئه‌نجامدانى چه‌ندین پاڵه‌وانێتى وه‌رزشى بۆ هه‌ردوو ئاستى كچان و كوڕانى په‌روه‌رده‌كانى سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر، به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه كه یازده په‌وره‌رده‌ى قه‌زاى له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر له خۆ ده‌گرێت بڕیارى داوه هه‌ریه‌ك له پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى باله و باسكه و فوتساڵ و چه‌ندین پاڵه‌وانێتى تر‌ى وه‌رزشیی له ئاینده به‌رێوه ببات، له باره‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیانه‌ش مامۆستا بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌رى چاڵاكى وه‌رزشیی و دێده‌وانى له به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: پلانى تۆكمه‌مان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین چه‌ند پاڵه‌وانیه‌تیه‌كى وه‌رزشیی بۆ په‌روه‌رده گشتییه‌كانى سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ین، به‌رنامه‌ى ته‌واومان داناوه بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به چاڵاكییه‌كانمان بكه‌ین، سوپاسى مامۆستا لوقمان سه‌عید به‌رێوه‌به‌رى گشتی په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هاوكارییه به‌رده‌وامه‌ى له بوارى وه‌رزشیی و بۆ ئه‌نجامدانى چاڵاكییه وه‌رزشییه‌كانمان، به‌رنامه‌ى تۆكمه‌مان هه‌یه بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى وه‌رزش له ناوه‌ندى خوێندن، بڕیاریشمان داوه له ئاینده‌یه‌كى نزیك ده‌ست به ئه‌نجامدانى چاڵاكییه‌كانمان بكه‌ینه‌وه به به‌شدارى هه‌ر 11 په‌روه‌رده‌ى قه‌زا له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر، گوتیشى" هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه و ده‌مانه‌وێ وه‌رزش ببه‌ینه قۆناغێكى باشتر له سنورى به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر.
كارزان كانه‌بی
