چۆن خۆت لە كۆلێرا دەپارێزیت؟

چۆن خۆت لە كۆلێرا دەپارێزیت؟

  كۆلێرا Cholera نەخۆشییەكی سكچوونیی تیژە لە ئەنجامی هەوكردنی ریخۆڵە بە بەكتریای ڤیبریۆ كۆلێرا V.cholerae روو دەدات، نەخۆشییەكە بە هۆی خۆراك و شلەمەنیی ئالوودەبوو بە بەكتریای كۆلێرا دەگوازرێتەوە. هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە كۆلێرا: شووشتنی دەستەكان بە ئاو و سابون بەلای كەم بۆ ماوەی 30 چركە پێش ئامادەكردنی خواردن،هەروەها پێش خواردن، پاش خواردن، بەتایبەتیش پاش ئاودەست، هەروەها پاش پاككردنەوەی منداڵەكەت، دڵنیابوون لە پاكیی ئاوی خواردنەوە و ئاوی بەكارهاتوو بۆ ئیشی ماڵەوە و، خۆشووشتن و شووشتنی دەم و ددانەكان، پاراستنی پاكوخاوێنیی ئاودەست، پاراستنی پاكوخاوێنیی چێشتخانەی ماڵ، شووشتنی قاپ و قاچاغ بە گیراوەی پاككەرەوە، پاشان وشككردنەوەیان پێش دووبارە بەكارهێنانیان، لەكاتی دڵنیانەبوون لەپاكیی ئاوی خواردنەوە دەتوانرێت كە دەنكی كلۆر و فلتەر بە پێی رێنمایی بەكاربهێنرێت، یان ئاوەكە بكوڵێندرێت بەلای كەم بۆ ماوەی یەك خولەك ئینجا سارد بكرێتەوە، یانیش ئاوی بتڵ بۆ خواردنەوە بەكار بهێنرێت، شووشتنەوەی سەوزە و میوە بە گیراوەی سركە، یان بەكارهێنانی دەنكی تایبەت بە شووشتنی سەوزە و میوە، دڵنیابوون لە كوڵاندنی دروستی خۆراك، دووركەوتنەوە لە خواردنەوەی هەر شلەمەنی و شەربەتێك لە دەرەوەی ماڵدا، لەكاتی تووشبوونی هەر كەسێك بە سكچوون، ئەوا پێویستە بە زووترین كات سەردانی نزیكترین بنكەی تەندروستی، یان نەخۆشخانە بكات.

 

Top