شیككردنی رەنگی سپی و بێجی بۆ جلوبەرگ

شیككردنی رەنگی سپی و بێجی بۆ جلوبەرگ

نكۆڵی لە شیككردن و گونجاندنی رەنگی سپی و بێجی بۆ جلوبەرگ ناكرێت، چونكە دوو تاكە رەنگن كە بە جوانترین شێوە لەگەڵ یەكتر دەگونجێن، مۆدێكی نایابیان هەیە لە جیهانی مۆدە و جلوبەرگدا، بە رەنگی میانگیر دەناسرێن لە كەشێكی هاوینەی گەرمدا گەشاوەیی خۆیان نیشان دەدەن، بە رەنگی كلاسیكی ماجیك دەناسرێن، لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا كە كەشێكی گەرما باڵ بەسەر رەوشەكەدا دەكێشێت، پێویستمان بە جلێكە كە گونجاو بێت بۆ بۆنە و دەرچوون، بە مەرجێك تووشی گەرما و ئارەقڕشتنمان نەكات، بەم بۆنەیەوە پسپۆرانی جلوبەرگ، جەخت دەكەنە سەر ئەو رەنگانەی كە گەرما دەگەڕێنەوە و هەمیش شیكن، سەرەتا بە رەنگی سپی دەستپێ دەكەین، كە بە شای رەنگەكان دەناسرێت و لەگەڵ هەموو جۆرە رەنگەكانی دیكە دەگونجێت، رەنگی بێجی كە زەردی كاڵ و سپییە، دەبێتە مۆدی رەنگەكانی وەرزی هاوینەی ئەمساڵ، دەتوانین بە پانتۆڵێكی رەنگی بێجی لەگەڵ بەدی و قەمیسی سپی مۆدێكی ناسك بۆ دەرچوون و گەشت چێك بكەین، یان دەكرێت پانتۆڵێكی سپی لەگەڵ قەمیسێكی درێژی لە پەموو چنراو لە رەنگی بێجی بێت، مۆدێكی كاجوال دەبەخشێ بۆ بۆنە و میوانی و ماڵیش دەبێت.

Top