یاسا، گەواهیداری نەخۆش
September 8, 2026
رەنگا و ڕەنگ
كەسێك شاهیدی تاوانێكە، بەڵام نەخۆشە و ناتوانێت بچێتە دادگا، ئایا دەكرێت دادوەر بچێت بۆ ماڵەكەی وتەكانی وەربگرێت؟ لە پێناو كۆكردنەوەی بەڵگە و گەیشتن بە ڕاستییەكان، بەپێی ماددە “ 67 “ لە (قانون أصول المحاكمات الجزائیە) كاتێك شاهیدی تاوانێك یان ڕووداوێك لە داوایەكی جزائیدا، بەهۆی نەخۆشی یان هەر ڕێگری یەك نەتوانێت بێتە دادگا بۆ وەرگرتنی وتەكانی، ئەوا لەسەر دادوەر یان لێكۆڵەر پێویستە بچنە ماڵ و شوێنەكەی بۆ وەرگرتنی وتەكانی و شاهیدییەكەی، ئەگەر شاهید بووی لە كەیسێكدا و نەخۆش بوویت، دادوەری دادگاكە یان لێكۆڵەری دادی دێنە ماڵەكەت بۆ وەرگرتنی وتەكانت، چونكە گەیشتن بە دادپەروەری یەكێك بووە لە ئامانجەكانی یاسادانەر.
