ئازاری ددان
رەنگە لەناكاو تووشی ئازاری ددان ببیت، ئەمەش بەزۆری لەشەودا روو دەدات، بۆیە بۆ چارەسەری كاتی و كەمكردنەوەی ئازاری ددان، دەتوانیت ئەم پێكهاتانە بەكاربهێنیت:
1- گەرچەك: كە بەناوبانگترین گژوگیای بۆندارە و چارەسەری گرفتەكانی ددان دەكات، بۆیە كەمێك گەرچەك بهاڕە و بیدە لەو ددانەی ئازاری هەیە، ئازارەكە ناهێڵێت و بۆنی خۆش بە ناودەم دەبەخشێت.
2- مەعجونی ددان: بەفڵچە بیهێنە بەدەم و دانتدا، ئازارەكەی دەشكێنێت.
3- كیسێك لە چا: یان لۆكەی تەڕكراو بە چا بخەرە سەلاجەوە، دواتر بیدە لەو ددانەی كەئازاری هەیە، بەوجۆرە مادەی تانین كە لە چادا هەیە، ئازاری هەوكردنەكەی ناهێڵێت و ئازار و هەستیاری كەم دەكاتەوە.
4- ئاوی گەرم و خوێ: باشترینە بەو جۆرە كەوچكێك خوێ بكەرە نێو كوپێك ئاوی گەرم و لەناو دەمتی را بدە، ئەمەش هەوكردن و ئازار ناهێڵێت و بەكتریا لەناو دەبات و بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.
5- گەڵای نەعنا: گەڵای فرێشی نەعنا بهاڕە و بیدە لە شوێنی ئازارەكە، هەروەها دەكرێ نەعنای وشككراو بەكار بهێنیت، لە دوای تەڕكردنی بەكەمێك ئاو، یان سركە.
