تابلۆیەكی وێنەكێشان شیكاری رۆبۆتێكە

تابلۆیەكی وێنەكێشان شیكاری رۆبۆتێكە

بەم دواییە گرانترین تابلۆی وێنەكێشان كە بازنەیەكە و چەند رەنگێكی تێهەڵكێش لە خۆ دەگرێت، بەتەنیا لەلایەن مرۆڤەوە كاری بۆ نەكراوە، بەڵكو رۆبۆتێك وێنەی كێشاوە، تابلۆیەكە لە خانەی فرۆشتنی (كول) لە شاری سان فرانسیسكۆی ئەمریكی بە (40) هەزار دۆلار فرۆشراوە، ئەوەی سەیرە تابلۆكە لەلایەن رۆبۆتێكی سەگ بە ناوی spot ئامادەكراوە، بیرۆكەكە لەلایەن خانمە هونەرمەندی بەرەچەڵەك پۆڵەندی و خاوەن رەگەزنامەی ئەمریكی (ئاگنیشیكا بێڵا)یە، كە دانیشتووی شاری نیویۆركی ئەمریكایە، سەرەتای تابلۆكە لەلایەن كچە هونەرمەندەكە كێشراوە، كەچی سەگە رۆبۆتەكەش كارەكەی تەواو كردووە، دواجار بڕیاری لەسەردرا كە ئەمە یەكەمین تابلۆی شێوەكار بێت كە لەلایەن مرۆڤ و رۆبۆتەكانەوە كاری نەخشاندن و وێنەكێشانی بۆ بكرێت، تابلۆكە بووە مایەی سەرنجی ئامادەبووان و بەم هۆیەشەوە نرخێكی زۆری پێ درا و فرۆشرا.

Top