شێوازەكانی رەفتە(سەرپۆش) بۆ رەمەزان و وەرزی بەهار

شێوازەكانی رەفتە(سەرپۆش) بۆ رەمەزان و وەرزی بەهار

مۆدەكانی رەفتە لە مانگی رەمەزاندا، باودەبن و زۆربەی ئافرەتان رەفتە لەسەر دەكەن، ئەوانەی كە پێشتر رەفتە ناپۆشن، وەك رێزێك بۆ ئەو مانگە رەفتەكەیەكی جوان و ناسك هەڵدەبژێرن، مۆدەكانی رەفتە زۆرن، لەوانە: رەفتەی هەڵگیراو، خاو، شل، توند و دوو پارچە، هەر یەكێك بەپێی خواستی خۆی لەچك لەسەر دەكات، بەڵام هەندێ لەو مۆدانە باون، بە تایبەت ئەوانەی بەشێكی قژ دەردەكەوێت، ئەو رەنگانەی بۆ رەفتەكان باون لەو ماوەیەدا، بریتیین لە رەنگی نیۆد، باستیل، شین، سەوز و قاوەیی، هەر رەنگێك بۆ شوێن و كاتێكی تایبەت گونجاوە، بۆ ئەوانەی كاری فەرمی و دەوامیان هەیە، واچاكە سوود لە رەنگە تۆخەكان وەربگرن، بۆ دەرچوون و میوانی و گەشت رەنگی كراوە هەڵبژێرن، لەگەڵ وەرزی بەهاردا كە ئەمساڵ مانگی رەمەزان لەو وەرزەدایە، پێویستە رەفتەكانت نەخش و نیگاری سرووشتی و گوڵ و باڵندەی بچووكی تیایدا بێت، بەهۆی ئەوەی مۆدێكی نایابی دەبێت. بۆ ئەوانەی حەز بە رەفتەی درێژ دەكەن، دەتوانن ئەو رەفتانە هەڵبژێرن كە نیو خولی بازنەیی بە دەوری ملدا دەسووڕێنەوە و دواتر دەكەوێتە سەر ناوشان، لە بەشی پێشەوەشدا بەرەو خوارەوە تاوەكو ئاستی كەمەر درێژ دەبێتەوە.

Top