خۆئامادەكردنی ئافرەتانی خاوەن كار و دەوام لە مانگی رەمەزان

خۆئامادەكردنی ئافرەتانی خاوەن كار و دەوام لە مانگی رەمەزان

رۆژانی كار و دەوام لە مانگی رەمەزاندا سەختترین دەبێت، بەو پێیەی لە پارشێودا خەریكی ئامادەكردنی خواردن دەبیت و دواتر خەوێكی كەم دەكەیت و دەچیتە سەر كار، ئەوەش وات لێ دەكات، كە روخسارێكی گرژ و بێتاقەتت هەبێت، بەو پێیەی بەیانیان ماندووبوون و كەمخەویت پێوە دیار دەبێت، بەمەش لە گرنگیدان بە خۆت كەمتەرخەم دەبیت، لەو مانگەودا پێویستە زیاتر ژیانی ماڵ و دەوامت رێك بخەیت، ئەوانەی لە زانكۆن پێویستیان بە جلی تازە و رێكخستنی كاتەكانی خوێندن و چوونە زانكۆ هەیە، هەروەها بۆ خانمانی ماڵ، دەبێ كاتی كاركردن و كاتی ماڵەوەیان جێگیر بكەن، سەرەتا نابێت گۆڕانكاری لە كەسایەتیتدا روو بدات، خۆت بە، بەڵام دەكرێت گۆڕانكاری لە جلوبەرگ و ماكیاژتدا بكەیت، هەوڵ بدە كە دەورووبەر بزانن گرنگی بەو مانگە پیرۆزە دەدەیت، نوێژەكانت فەرامۆش مەكە، لەگەڵ ئەوەی لەسەر كار دەبیت، یارمەتی كەسانی دیكەش بدە، سەرلەبەیانی بەر لە چوونت بۆ سەركار، ئامادەكاریی پێویست لە جلوبەرگ و ماكیاژدا بكە، بۆ ئەوەش وا چاكترە لە دوای بانگی بەیانی جلەكەت بۆ ئەو رۆژە ئامادە بكەیت، هەروەها بەیانییەكەی ماكیاژێكی سادە و ناسك بكە، لە دوای هاتنەوە لە دەوام، پشوویەك بدە و سەیرێكی ماڵەكەت بكە و بزانە چیت پێویستە، دواتر دەست بە كارەكان بكە تا سەر لە ئێوارە، بۆئەوەی كارەكانت بیر نەچێت لەسەر مۆبایل، یان لە كاغەزی تێبینیدا بیاننووسە و لە شوێنێكی ژووری چێشتلێنانی بدە، شەوانەش دوای بەربانگ بۆ سەردانی و دانیشتن لەگەڵ ئەندامانی ماڵدا كاتەكانت جێگیر بكە.

Top