بۆنخۆشكردنی خۆت و ماڵەكەت لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا
لە مانگی رەمەزاندا هەڵبژاردنی لایەنەكانی جوانكاری و گرنگیدان بە خانمان خۆیان، ئەركێكە و پێویستە هەمووان پابەندی بن، بەهۆی ئەوەی لەو مانگەدا گرنگیدان بە ناوماڵ زیاتر دەستڕەنگینیی خانمان دەردەخات، سەرەتا پێویستە لە گرتنەبەری ئەو هەنگاوانەوە ئاگادار بیت كە كار دەكاتە سەر جوانیی خۆت و ماڵەكەت. بۆنخۆشی لەو مانگەدا ئەركێكی پێویستە، سەرەتا گرنگی بە خۆت بدە لە رووی بۆن و بەرامەوە، بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا زیاتر خەریكی كاروباری ئامادەكردنی خواردن و كۆكردنەوەی كەرەستەكانی ماڵەوەیت، بەم چەشنە بۆنی جۆراوجۆر لەسەر جەستە و جلەكانت كۆ دەبنەوە، بۆنخۆشیت گرنگ و پێویستە، بە تایبەت لە دوای تەواوكردنی كارەكانت، سەرەتا گەر هەستت كرد پێویستت بە خۆشۆردنە، گەرماوێك بكە، دواتر كرێم و بۆنخۆشكەری جەستە لە خۆت بدە، پاشان ئەو بۆنانە هەڵبژێرە كە لەگەڵ جۆری پێستتدا دەگونجێت، گرنگی بە بۆنی ماڵ بدە، كاتێك زانیت ماڵەكەت بۆنی خۆش نییە، بە كردنەوەی پەنجەرەكان، یان بڵاوكردنەوەی بۆنخۆشكەری ماڵ (معطر الجو). لەم كەشەی ئێستادا پێویستت بە بۆنی سووك و ئارام هەیە، بەهۆی گەرمیی كەشوهەوا، دەبێ ئەو بۆنانە بەكاربهێنیت كە پێكهاتەی كیمیاییان كەمە و ئاساییە.
