چۆنێتی ئاگاداربوونی پێست لە مانگی ڕەمەزندا
بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا ئاگاداری پێستت بیت، پێویستە ئەم ڕێنماییانە لەبەرچاو بگریت: سەرەتا لە پارشێوەوە دەست پێ دەكەین، وا چاكە بەكارهێنانی كرێمی شێداركردنەوەی پێست دوای نانی بەیانی و بەر لە خەوتن بەكار بهێنیت، سەر لە بەیانی و بەر لە دەرچوون بۆ شوێنی كار و زانكۆ و شوێنی گشتی، پێویستە كرێمی دژە خۆر بەكار بهێنت، بەهۆی ئەوەی لەم وەرزەدا هەوای وشك و تۆز و خۆڵ زۆرە، چاویلكە لەچاوكردن بۆ پارێزگاری لە ماكیاژی چاوەكانت بەسوودە، هەروەها لەگەڵ بەربانگدا پێویستە ماكیاژەكەت بە تەواوی لابدەیت، هاوكات پێویستت بە خواردنەوەی ڕێژەیەكی زۆری ئاو و شلەمەنی هەیە، سەوزە لەگەڵ خواردنی بەربانگ و دواتر میوەش نۆش بكە، چونكە سوودی هەیە بۆ پێستی مرۆڤ بە گشتی و ئافرەتان بە تایبەتی، ڕۆژانە ماكیاژ بە ڕێژەیەكی كەم بكە، بەهۆی ئەوەی پێستت لەو وەرزەدا وشكە و نەبوونی خۆراك و ئاوی پێویست لە ڕۆژدا كار لەسەر وشكبوونی پێست دەكات، بۆیە دەبێت كەمترین ماكیاژ بكەیت، بەڵام دەتوانیت لە ڕێگەی بەكارهێنانی كرێمەكانی نەرمكردنەوەی پێست و دەست و قاچ بەردەوام گرنگی بە نەرمیی دەست و قاچت بدەیت، بەڵام بۆ ڕوخسار دەبێ پشوویەكی پێ بدەیت، تا مانگەكە تەواو دەبێت.
