تەنوورەی درێژ، جلی شیك و پڕ كەسایەتی

تەنوورەی درێژ، جلی شیك و پڕ كەسایەتی

ئەو خانمانەی خولیای پۆشینی تەنوورە دەكەن، لە مانگی ڕەمەزاندا زیاتر بایەخ بەو جلانە دەدەن، وەك نەریتێكی ئەو مانگە تەنوورە باو و زیاتر دەپۆشرێت، مۆدەكانی تەنوورە زۆرن، هەر یەكێك بۆ شوێن و كاتی خۆی دەپۆشرێت، تەنوورەی مۆدی بلیسەی درێژ، مۆدێكی ناوداری جیهانییە، زۆربەی كچان لە وڵاتان دەیپۆشین، ئەو تەنوورەیە لەگەڵ كەشی مانگی ڕەمەزاندا دەگونجێت و باو دەبێت، مۆدە باوەكانی ئەو تەنوورەیە بریتیین لە: تەنوورەی بلیسە لەلایەن براندۆن ماكسوێڵ، مۆدێكی باوەو لە سەرەوە تەسكە و لە خوارەوە فراوان دەبێتەوە، بۆ شوێنی فەرمی وەك بۆنە و شوێنی كار دەپۆشرێت، تەنوورەی بلیسە لە بیاتریس، لەگەڵ تی شێرت و پێڵاوی وەرزشی دەپۆشرێت، بۆ كاتی بەیانیان گونجاوە، شێوەی ڕاستە (عدل)ـە، لە سەرەوە بۆ خوارەوە هەمان پێوانەیە، لەگەڵ پێڵاوی فلات دەپۆشرێت، تەنوورەی میدی، كە لە سەرەوە تەسكە و لە خوارەوە بە تەواوی فراوان دەبێتەوە، مۆدێكی نایاب و ناسكە، بۆ سەردانی و میوان و ماڵ دەپۆشرێت، وا چاكە تەنوورەكان لە ڕەنگی جۆراوجۆر بن، زیاتر ڕەنگەكانی، پەمەیی، سەوز، سوور، ڕەش و قاوەیی گونجاون بۆ مانگی ڕەمەزان و بۆ ئەو وەرزەی بەهار.

Top