پتر لە ملیارێك و 430 ملیۆن دینار بۆ چوار پرۆژە لە پارێزگای هەواێر تەرخان كرا
بەپێی هەواڵێكی پارێزگارى هەولێر كە ئه‌مڕۆ شه‌ممه لەلایەن ڕاگەیاندنی پارێزگاوە بڵاوكرایەوە، بە بڕیارى ڕێزدار مسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ڕەزامەندی دراوە له‌سه‌ر خەرجکردنى بڕى ملیارێك و 430 ملیۆن و 290 هه‌زار و 240 دینار داوه، بەشێوەى نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر بۆ جێبەجێکردنى ژماره‌یه‌ك پڕۆژە.
بەپێی ئەم هەواڵە ئەو پڕۆژانەی كە پارەكەیان ۆ تەرخانكراوە، بریتین لە: قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بەگوژمەى 676 ملیۆن و280 هه‌زار دینار. هەروەها
چاککردنەوە وقیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە، بە گوژمەى 221 ملیۆن و 718 هەزار دینار. هاوكات دروستكردن و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له‌گوندى عەزە، بە گوژمەى 333 ملیۆن و 710 هه‌زار و 300 دینار، دوا پرۆژەش قیرتاوكردنى ڕێگاى گوندەکانى (شیلە و کانى ڕەش)ـه بەگوژمەى 198 ملیۆن و 581 هه‌زار و 940 دینار.
