بە گوژمەی 500 هەزار دۆلار دەرمان و پێداویستیی پزیشکی گەیشتە كوردستان
بەپێی هەواڵێكی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئامادەبوونى د.سامان بەرزنجى وەزیرى تەندروستىی و بریکارى وزارەت و بەڕێوەبەرى گشتیى کاروباری تەندروستى و شاندی باڵای ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO لە کۆگای ناوەندی هەرێم ڕێوڕەسمی وەرگرتنی بڕی 85 تەن دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بەڕێوەچوو.
بەپێی ئەم هەواڵە، دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان کە لەلایەن ڕێکخراوی WHO وەکو هاوکاری و پاڵپشتی دابینکراوە، پێکهاتوون لە (30) بابەتی هەمەجۆر و بە گوژمەی نزیکەی 500 هەزار دۆلار.
شایانی باسە ماوەی چەند مانگێکە کێشەی کەمیی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی دروستبووە، بۆیە بە گەیشتنی ئەو بڕە دەرمان و پێداویستییە پزیشکییانە تا ڕادەیەكی زۆر كەموكوڕییەكانی نەبوون و كەمیی دەرمان چارەسەر دەكات،.
