ئەمڕۆ جووتیاران دەتوانن پارەی گەنمی ساڵی 2021 وەردەگرن
لەمڕۆوە چوارشەممە جووتیارانی هەولێر دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی گەنم، سەرچاوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی سایلۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا داوای لەو جووتیارانە كرد كە ژمارەی کۆبۆنەکانیان لەنێوان 935 تاوەکو 1210ـە، سەردانی سایلۆ بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی پارەی گەنمی ساڵی 2021.
لە هەمان كاتدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی هەرێم لەلای خۆیەوە ڕوونی كردەوە كە لە ڕۆژی چوارشەممەوە ڕێكەوتی 9/3/2022 ئەو جووتیارانەی كە ژمارەی کۆبۆنەکانیان بەپێی ئەو ژمارانەیە كە لەسەرەوە باسكراوە، دەتوانن سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو.
لە پەیوەندیی بەم هەواڵەوە نەوزاد شێخ كامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دووپاتی كردەوە كە تا ئێستا نزیکەی 42 ملیار دیناری گەنمی ساڵی 2021ی جووتیارانی کوردستان لە لای حکومەتی عێراق ماوە.
