برووسکەی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی(11)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیرانی ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP.info)..
بەبۆنەی(11)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتیمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و خوێنەران و ئاشنایانی ماڵپەڕەکەتان دەکەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی نوێتر و باشتر بنێن.
دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتیمان (KDP.info)بە دەسکەوتێکی دیکەی گرنگ دادەنرێت بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن بە گشتی و دامودەزگا و کەناڵەکانی نوێ و پێشکەوتووی راگەیاندن لە رووی تەکنەلۆجیا و پەیوەندیپێکردنەوە بەتایبەتی، بۆیە رۆڵی ئێوە زۆر دیار و کاریگەرە.
لەم یادەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی ماڵپەڕی فەرمی (KDP) دووپات دەکەینەوە و ئۆمێدەوارین وەکو ھەمیشە پێشەنگی راستگۆیی و نموونەی میدیایەکی پێشکەوتوو و نیشتمانی بن و، ھەر سەرکەوتووبن...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٨ـی شوباتی ٢٠٢٢
